• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ى كۆنكرێتكردن له‌ ناحیه‌ى ئیسێوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت

چه‌ند كرێكارێك دوایین كۆڵانى ناحیه‌ى ئیسێوه‌ كۆنكرێت ده‌كه‌ن... وێنه‌: شاره‌اونى ئیسێوه‌

یه‌كه‌مجاره‌ جێبه‌جێده‌كرێت

گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ى كۆنكرێتكردن له‌ ناحیه‌ى ئیسێوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بۆ یه‌كه‌مجار، ناحیه‌ى ئیسێوه گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ى كۆنكرێتكردن ‌‌به‌خۆوه‌ ده‌بینێت و شاره‌وانى ئه‌و ناحیه‌یه‌ش ده‌ڵێت، كۆنكرێتكردنه‌كه‌ به‌ رووبه‌رى سێ هه‌زار و 200 مه‌تر دووجا، جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ئیسێوه‌ له‌ ساڵى 2007ـه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ناحیه ‌و سه‌ر به‌ قه‌زاى پشده‌ره‌، له‌ سنووره‌كه‌یدا نزیكه‌ى 25 گوند هه‌یه.‌

كۆنكرێتكردنه‌كه‌ زۆربه‌ى كۆڵانه‌كانى ئه‌و ناحیه‌یه‌ ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ به‌شێكیان یه‌كه‌مجاره‌ كۆنكرێت بكرێن و به‌شه‌كه‌ی دیکەشیان بۆ جارى دووه‌مه‌ كۆنكرێتیان بۆ ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌ندازیار مه‌گرون محه‌مه‌د ئه‌مین، لێپرسیراوى به‌شی هونه‌رى له‌ سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانیی ئیسێوه‌، به‌ 964ـى وت، پڕۆژه‌که‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌کانى كۆنكرێتییه‌ له‌ سنوورى ئه‌و ناحیه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، “ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ 12.12.2022 ده‌ست به‌ كاره‌كانى كراوه‌ و ئه‌مڕۆش كاره‌كانى ته‌واو ده‌كرێت”.

به‌ قسه‌ى لێپرسراوى به‌شی هونه‌رى، بڕى 75 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان، بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ته‌رخانكراوه‌ و وتیشی، “رووبه‌ڕى كۆنكرێتكردنه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ سێ هه‌زار و 200 مه‌تر دووجا”.

ژنێک ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و گیانی لەدەستدا

لەسەر رێگای زاخۆ

ژنێک ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و گیانی لەدەستدا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لەسەر رێگای زاخۆ شۆفێرێکی ژن ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 14.1.2025 ژنێک بەناوی تابان چیا شەفیق تەمەن 24 ساڵ لەسەر رێگای زاخۆ بۆ ناو شار کۆنتڕوڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕا، دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

موقەدەم بێکەس عەبدولعەزیز، بەرپرسی بەشی هاتوچۆی ناو شاری زاخۆ بە 964ـی وت، ” ئەو رێگایەی رووداوەکە تیایدا روویداوە، سەرەولێژە و خێرایی ئۆتۆمبێل زیاد دەکات، بۆیە پێدەچێت ژنەکە نەیتوانیبێت کۆنتڕوڵی ئۆتۆمبێلەکەی بکات”.

ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ لەسەر رووداوەکە بە 964ـی وت، ” لەکاتی هێنانی بۆ نەخۆشخانە، ژنەکە گیانی لەدەستدابوو، بۆیە پزیشکەکان هیچیان لەدەست نەهات و تەرمەکە ئێستا لەپزیشکی دادی زاخۆیە”.

ئەمە دەبێتە یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی کەسێک بە رووداوی هاتوچۆ لە ساڵی 2025 لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

گەنجێکی 28 ساڵ لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا

گەنجێکی 28 ساڵ لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا