"بڕی 127 ملیار دینار جوتیاران کەرکوک لای وەزارەتی بازرگانی ماوە"
هەفتەی داهاتوو 49 ملیار دیناری جوتیارانی کەرکوک دابەش دەکرێت
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیارانی کەرکوک سەرف دەکرێت کە بڕەکەی زیاتر لە 49 ملیار دینارە.
محەمە سەمعان ئاغا پارێزگاری کەرکوک بە964ـی وت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو بڕی 49 ملیار و 280 ملیۆن دینار وەک بەشێک لە ماف و شایستەییەکانی گەنمی ساڵی رابردووی جوتیاران خەرج بکرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە سایلۆی کەرکوک رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی هەفتەی داهاتوو دابەش دەکرێت هی ساڵی رابردووە، بەمەش کۆی ئەو پارەیەی بۆ جوتیاران سەرف کراوە دەگاتە نزیکەی 460 ملیار دینار، بەڵام هێشتا 127 ملیار دیناری تری جوتیاران لای حکومەت دەمێنێتەوە و پرۆسەکە تەواو نابێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر