118 نەشتەرگەری بۆ سووتاوەکان کراوە

لە مانگێکدا 1376 کەس سەردانی ئێمرجێنسیەکەی سلێمانیان کردووە

964+

فەرمان سادق

لەماوەی مانگێکدا زیاتر لە هەزار و 300 نەخۆش سەردانی ئێمرجێنسیەکەی سلێمانیان کردووە، لەم ژمارەیەدا نەشتەرگەری 118 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاویەکەدا ئەنجامدراوە.

کەمێک پێش ئیستا، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاماری سەردانیکارانی بۆ نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانکاری ئێمرجێنسی بڵاوکردەوە بۆ مانگی نیسانی رابردوو.

بەپێی ئامارەکە بێت، هەزار و 376 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسییان لەشاری سلێمانی كردووە.

لەم ژمارەیەدا، 220 نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاكەوتنی کردووە و 926 نەخۆشی دیكە سەردانی بەشی راوێژكاری و 230 نەخۆشی تریش سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان کردووە.

هەر بەپێی ئامارەکە، 118 نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامدراون کە حەوت لەو نەشتەرگەریانە سەرووی گەورەن و 107 نەشتەرگەری گەورە و چوار نەشتەرگەری بچووکیش ئەنجامدراون.

هاوکات هەر 126 نەخۆش داخڵ کراون کە 23ـیان لە بەشی سووتاوی بووە و 103ـەکەی دیکەش لە بەشی جوانکاری بووە.