خەریکی راوکردنی باڵندەی کێوی بووە

راوچییەک دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە سنووری گوندی ناوتاق لە دەربەندیخان راوچییەک بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.5.2023 بڵاویکردووەتەوە، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسەدا دەستبەسەر یەک کەوی زیندوو، یەک ماتۆڕسکیل و یەک بڵندگۆدا گیراوە.

ئەوەش هاتووە، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.