ئاواتی مامۆستایی بوو
لە فەلسەفە یەکەمی هێنا، ئێستا شوانێکی چالاکی لێ دەرچووە
فەرمان مەلاحەسەن – پشدەر
رەسوڵ عەبدوڵا، دانیشتوویەکی گوندی باداوایە لە پشدەر لە ساڵی 2023 دوای ماندوبوونێکی زۆر توانی لە بەشی فەلسەفە لە زانکۆی راپەڕین یەکەمی بەشەکەی بەدەست بهێنێت.
بەڵام وا سێ ساڵە شوانێکی چالاکی لێ دەرچووە و دڵی لە خوێندن شکاوە.
ئەوەش دوای چاوەڕوانییەکی زۆر بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ، بێ هیوا بووە و بڕیاریداوە بەناچاری ببێتە شوان، دەڵی دڵی شکاوە و تا رادەیەکی زۆریش پەشیمانە لەوەی خوێندوویەتی.
ئەو بە 964ی وت، بەهیوای ئایندەیەکی باش خۆم هیلاک کرد، بەڵام بەداخەوە یەکەم بوونەکەم هیچی لە ژیانم نەگۆڕی.
ئەو ئێستا رۆژانە دەبێت بچێتە لای ئاژەڵەکان و لە بەیانییەکی زوەوە بۆ دەشت و دەر بیان بات، ئێستا ئەوەندەی لای ئاژەڵەکانە کتێبە فەلسەفییەکانی لەبیر کردووە و ناچێت بەلایاندا.
وە دەڵێ، ئاوات ئەوە بوو ببێت بە مامۆستا، بەڵام ئێستا سەرەڕای ئەوەی یەکەم بووە، پیشەی شوانییەکەی لە دنیای خوێندن و خوێندنەوەشی دابڕاندووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا