لۆگۆیەکی نوێ بە تاکسی دەدرێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بۆ جیاکردنەوەی خاوەنی تاکسییەکانی دانیشتووی ناوشار و دەرەوەی شار لۆگۆیەکی دیکە بە تاکسییەکان دەدرێت.
ئامانجەکە بە قسەی سەندیکای شوفێرانی کوردستان بێت، ئامانجەکە ئەوەیە تاکسییەکانی دەرەوەی شار و قەزا و ناحیەکان نەچنە ناو شارەکان.
لە ساڵی 2009 کاتێک تابلۆ درا بە تاکسی کوردستانی، بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی چوار ھەزار و 500 دۆلاری لێوەرگیرا، بەڵام ئەو کەسانەی دانیشتووی قەزا و ناحیەکان بوون بڕی دوو ھەزار و 500 دۆلاریان لێوەرگیرا، بۆ ئەوەی لە قەزاکانی خۆیاندا کاری پێبکەن نەک بچنە شارەکان.
لە ئێستادا شۆفێری تاکسیەکانی ناو شار دەیانەوێت ئەوە جیا بکرێتەوە، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی ئەو لۆدە زۆرەی تاکسییە لەناو شاردا، لەئێستادا لە ھەوڵدان بۆ رێکسختنی ئەو بابەتە.
ئازاد ئەحمەد، ئەندامی کارگێڕی سەندیکای شۆفێرانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، ئەو تاکسیانەی ھەڵگری ژمارەی خوارووی عێراقن یاخود ژمارەی کاتین دەویسترێت دوور بخرێنەوە لە شاری سلێمانی، لەبەر ئەوەی چەندەھا ھاوڵاتی عەرەب ھەیە و ئۆتۆمبێلەکانیان دەھێننە ناو شارەوە.
پێاچوونەوە: فەرمان سادق