بانکی ناوەندی دوو هێندەی دوێنێ دۆلاری خستە بازاڕەوە
هۆکاری دانەبەزینی نرخی دۆلار ئاشکرا بوو
964+
فەرمان سادق
بانکی ناوەندی دوو هێندەی دوێنێ دۆلاری خستەڕوو، رۆژ دوای رۆژیش بەهای دۆلار بەرامبەر دینار هەرزانتر دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26.4.2023، بانکی ناوەندی عێراقی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە.
بۆ ئەمڕۆ بە گشتی 187 ملیۆن و 888 هەزار و 527 دۆلاری خستەڕوو، لەم بڕەدا تەنیا 15 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری بۆ بازاڕەکانی ناوخۆی عێراق بووە و ئەوەی دیکەی بۆ حەوڵەی دەرەکی بووە کە زیاترە لە 172 ملیۆن دۆلار.
کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دراو لە هەولێر بە 964ـی وت، تاوەکو کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار لە هەولێر بەرامبەر بە 141.250 دینارە، لە بەغداش بە 140.500 دینارە.
ئەو هەڵکشانەی دۆلار بەراورد بە کاتی داخستنی بۆرسەی دراو کە دوێنی ئێوارە دۆلار بە 140.750 دینار بوو، بۆ ئەو کەمی خستنەڕووەی بانکی ناوەندی دەگەڕیتەوە.
کەیفی خۆشناو، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوەی یەکلایی بووەتەوە ئەوەیە کە نرخی دۆلار دادەبەزێت، بەڵام دواکەوتنەکەی پەیوەندارە بە خستنەڕووی رۆژانەی بانکی ناوەندی.