لە ئیدارەی زاخۆ
شوفێرەکە گیانی لەدەستدا و سێ سەرنشینی تر برینداربوون
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە، لە زاخۆ کەسێک گیانی لەدەستداو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە، نزیک کاتژمێر 04:00 ئێوارەی ئەمرۆی هەینی 5.6.2026 لەسەر رێگای بێگۆڤا بۆ قەزای باتیفا روویداوە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەژێر کۆنترولی شوفێرەکە دەرچوو.
ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە 964 وت، تەرمی شوفێرەکە رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کڕاوە و بریندارەکانیش کە سێ کەسن ئێستا لە فریاکەوتنی زاخۆ لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
لایخۆشییەوە ئەڤیندار عیزەت، وتەبێژی بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964 راگەیاند، تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی روداوەکە و نەیانهێشت دوای روداوەکە ئۆتۆمبێلەکە توشی گڕگرتن بێت.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن
