سێ رۆژی جەژن
لە زاخۆ شەش هاوڵاتی مردوون و 44 منداڵیش لەدایکبوون
964+
شڤان عەبدوڵا-زاخۆ
بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، شەش حاڵەتی مردن و 44 حاڵەتی لەدایکبوون تۆمارکراوە، هاوکات پێنج رووداوی هاتوچۆ هەبووە.
لە زاخۆ دوو نەخوشخانەی گشتی هەن، سەرجەم بەشەکانیان تێدایە و بەمدواییە بەشی سوتان و چاودێری چڕ کراوەتەوە.
بەپێی ئاماری هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە سێ رۆژی جەژن، پێنج رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون، نۆ کەس بریندار بوونە و هیچ حاڵەتێکی گیانلدەستدان تۆمارنەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە نەخۆشخانەی گشتی زاخۆ ئاماری سێ رۆژی جەژنی بڵاوکردوەتەوە، بەمجۆرەیە:
-16 حاڵەتی سوتان.
-163 حاڵەتی سکچوون.
-59 حاڵەتی شکانی ئێسک.
-شەش حاڵەتی مردن.
-61 حاڵەتی تەنگە نەفەسی.
-دوو حاڵەتی جەڵتەی دڵ.
-شەش حاڵەتی جەڵتەی مێشک.
-221 بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
-یەک حاڵەتی پێوەدانی مار.
-563 حاڵەتی دەرزی لێدان.
-314 ئەنجامدانی تیشک.
-42 سۆنار.
-636 کەس لە تاقیگە پشکنینیان بۆ کراوە.
-34 حاڵەتی شوشتنی سییەکان هەبووە.
-دوو حاڵەتی چاودێری چڕ هەبووە.
بەپێی ئامارەکان لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، 44 منداڵ لەدایکبوونە، لەو ژمارەیە 21 کوڕ و 23ی کچە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی