حەوت بەڕێوەبەری ئەمنی لە دهۆک دەگوڕدرێن
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
بەپێی نوسراوێک کە لە 13.4.2023 لەوەزارەتی ناوخۆ دەرچووە ، حەوت بەرێوەبەری ئەمنی لە دهۆک دەگۆڕدرێن، پۆلیسی دهۆکیش دەڵێت “جارێ دیار نیە کەی گوڕانکارییەکان دەکرێن”.
نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم كه وێنهیهیهكى دهست 964 کەوتووە، ئاماژه به فەرمانى وەزیری ناوخۆ دەكات بۆ گواستنەوەی حهوت بەرێوەبەری ئەمنی.
بهپێی ئهو نوسوراوه، گۆڕانکارییەکان لەم بەشانە دەکرێن، بەرێوەبهرایەتی نەهێشتنی تاوان، بەرێوەبهرایەتی گشتی رەگەزنامە، بەڕێوەبهرایەتی پۆلیسی کارەبای دهۆک، بەڕێوەبهرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، بەشی پۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکان و بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای سێمێل.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە 964ـی راگهیاند “راستە نوسراوێک بڵاوبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی ئەو نوسراوە نەگەیشتووەتە بەڕێوەبهرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک.
وتیشی “لەئێستا ناتوانین بڵێن کەی ئەو گوڕانکارییانە بە فەرمی ئەنجامدەدرێن، هەر کاتێکیش نوسراوی فەرمیمان بەدەست گەیشت ئەوکات بۆ رای گشتی ئاشکرادەکەین”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن