بوون بە حەوت کەس

کۆتا تەرمی رووداوەکەی رووباری دیجلە دۆزرایەوە


سیروان خورشید – دوزخورماتوو

پاش گەڕانێکی زۆر تیمەکانی فریاگوزاری بە هاوکاریی دانیشتووانی ناوچەکە توانرا دوایین تەرمی ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە ئێوارەی دوێنی لە ڕووباری دیجلە لە باکوری شاری تکریت خنکابوون.

مستەفا رەشید، ئێشکگر لەنەخۆشخانەی گشتی تکریت بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ کۆتا تەرمی رووداوەکەی دوێنێ گەیەندرایە نەخۆشخانەکەیان و دوای ئەنجامدانی توێکاریی پزیشکی و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، تەرمەکە ڕادەستی کەسوکاریان کرایەوە.

وتیشی “ئەو کەسانەی پێشتر ڕزگار کرابوون بەشێکیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و باری تەندروستییان جێگیرە، بەڵام بەهۆی ئەو کارەساتە گەورەیەوە، تووشی شۆکێکی دەروونی سەخت بوون و پێویستیان بە چاودێریی زیاترە”.

رووداوەکەی دێنێ کاتێک دەستی پێکرد، کە دوو منداڵ لە کاتی یاریکردندا کەوتنە نێو ئاوی رووباری دیجلەوە، بۆ بەهاناوەچوونیان ژمارەیەک لە کەسوکاریان خۆیان فڕێدایە نێو ڕووبارەکە، 13 کەسیان ژێرئاو کەوتن و پاشان لەلایەن تیمەکانی مەلەوانگە و خەڵکی ناوچەکەوە توانرا شەش کەسیان ڕزگار بکرێن، هەر دێنێ تەرمی شەش لەو خنکاوانە دەرهێندرابوون و ئەمڕؤس حەوتەم تیەرم دەرهێندراوە  کە پیاوێکی تەمەن سەرووی 40 ساڵە.

ئەو ئێشکگر لەنەخۆشخانەی ترکیت دەڵێت، ئەو حەوت تەرمەی دەرهێندراون هی دوو دوو خێزان بوون کە لە ناوچەی ڕەزوانییەی شاری بەغداوە بۆ سەردانی کەسوکاریان و گەشتکردن روویان لە باکووری شاری تکریت کردبوو، پاشان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانی ڕووباری دیجلەیان کردبوو.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن