"رێواسەکەمان خۆشە بۆیە دێن"
لە سیدەكانەوە رێواس دەهێنن و نزیک پاركی سامی دەیفرۆشن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دوو کچی مێردمنداڵ لە شەقامی موسڵ نزیک پارکی سامی عەبدولڕەحمان مێزێکیان بۆ خۆیان داناوە و بەهاران نێرگز و رێواس بە شۆفێران دەفرۆشن.
سەمیان و سۆلین دوو خوشكن و پێکەوە بەهاران لە شەقامی پاركی سامی عەبدولرحمان نێرگز و رێواس دەفرۆشن.
سەمیان عەلی كچێکی 12 ساڵەیە بە مایکی ـی964 وت”سەرەتای بەهار کە نێرگز دێت، لێرە دەیفرۆشین، دواتریش رێواسی سیدەکان پێدەگات و لەوێوە بۆمان دێت و لێرە دەیفرۆشین.
بە وتەی سەمیان، سێ ساڵە بەهاران لەو شەقامە نێرگز و رێواس دەفرۆشن و خەڵکێکی زۆر سەردانیان دەکەن چونکە رێواسەکەیان دەرەجە یەکە.
ئەو کچە وتیشی: لەگەڵ تەواوبوونی وەرزی رێواس، دەگەڕێینەوە دەڤەری بارزان و لەوێش هەنجیر و قەیسی و میوەی دیکە دەفرۆشین.