كاره‌بای نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نرێته‌ گوندێكی رازیانە

فەرمان سادق

کارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە گوندی رازیانەی ناحیەی پێبازی سنووری گەرمیان.

بۆ یەکەمجارە کارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە گوندی رازیانەی ناحیەی پێبازی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.

گەیاندنی کارەبایەکەش لەسەر داهاتی رێژەی 8%ـی داهاتی کارەبای گەرمیانە کە تێچووەکەی 7 ملیۆن و 680 هەزار دینارە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گەرمیان دەڵێت: پڕۆژەکە لەلایەن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌لاره‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، بڕیار وایه‌ له‌ ماوه‌ی 60 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بكرێت.