"بە سەتڵێک ئاو خۆم شۆردووە"

دانیشتووانی گەڕەكێکی سلێمانی 11 رۆژە بەلوعەی ئاویان تەڕ نەبووە

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دانیشتووانی گەڕەكی سێتوان لە سلێمانی 11 رۆژ دەبێ ئاوی بەلوعەیان بۆ بەرنەدراوەتەوە، بە ژن و پیاو و گەورە و بچووک هاتوونەتە بەردەرگا و هاواریان لێ هەڵساوە.

چەند هاوڵاتییەکەی گەڕەکە قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، ئەمە دەردی ئەمڕۆ نییە و چەند ساڵێکە ئەمە حاڵیانە، هەموو رۆژێک ئاوی سلێمانی بەربدرێتەوە، ئەوان ئاویان پێناگات، چونەکە کێشەکە لە سیستمی دابەشکردنی ئاوەکەیاندایە، بۆیە ناچارن بە تانکەر ئاو بکڕن.

عوسمان عومەر یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکە دەڵێت، دوای چەند رۆژ ئەمڕۆ ناچاربووە، بە سەتڵێک ئاو خۆی بشۆرێ، ئەویش زۆر زۆر گەرم بووە، چونکە تانکییەکەیان لەبەر خۆرە و زۆر زۆر گەرم بووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری