964 لە شوێنی رووداوەکەیە
بڵێسەی ئاگر لەناو پاشماوەکانی ئاگرەکەی تانجەڕۆ ماوە “مەترسیدارە”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەو ئاگرەی شەوی رابردوو لە ناوچەی ناوگردانی نزیک تانجەڕۆ روویدا و زیانێکی زۆری مادی بەجێهێشت، هێشتا بڵێسەیەکی کەمی ئەو ئاگرە لە شوێنی رووداوەکە ماوەو پەیامنێری 964 یش دیمەنەکانتان بۆ دەگوازێتەوە.
دەردەکەوێت کە چەندین تانکی کە بۆ ئەمباری مادە سووتەمەنییەکان بەکاردەهێندران وەکو پاشماوەیەکی سووتاو لە شوێنەکەدا ماون و تەنانەت دەنگی ئەو چەند تەقینەوەیەش کە لەکاتی ئاگرەکە دەبیسترا هی بەشێکی ئەو تانکیانە بووە.
بەپێی نوێترین دیمەن، هێشتا بڵێسەیەکی ئاگر لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە ماوە و تیمەکانی بەرگری شارستانیش هۆشداری دەدەن کە بەهیچ شێوەیەک لەو شوێنە نزیک نەبێتەوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن