ماددەکەیان لە ڤایپدا داناوە

ئاسایش سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد

ئەحمەد مستەفا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند و دەڵێ، ئەو ماددانەی پێیان بووە، لە دەرەوەی وڵات هێندرابوونە هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەدوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەرۆژی 19.8.2026، توانیویانە سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.

وە دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆری ماریوانا بەشێوەی شل کەکرابووە ناو ئامێری “ڤایپ”، ئەوە بەمەبەستی بەکارهێنانی، وە ماددەکان لە دەرەوەی وڵات هێندرابوونە هەرێمی کوردستان.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وتووە، تۆمەتباران بەماددەی 25 لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.