ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى بیست هه‌زار پێشمه‌رگه‌ ده‌دات

+964

پێشه‌وا محه‌مه‌د – سلێمانى

حکومەتی هەرێم، بڕیارى وه‌رگرتنى پاره‌ى ساڵانى خزمه‌تى پێشمه‌رگایه‌تی پێش راپه‌رین، بۆ مەبەستی خانه‌نشینى هه‌ڵوه‌شاندەوەو هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌یكش پارەکەی دابێت بۆی دەگەڕێندرێتەوە‌.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنی هێنانەوەی خزمەتی پێشمەرگایەتی هەڵوەشاندەوە، دەڵێ هەر کەسێک خزمەتی ساڵانی پێشمەرگایەتی پێش راپەڕین بێنێتەوە پارەی لێ وەرناگیردرێت.

“ئەوانەی پێشتریش پارەیان داوە بەپێی ئەو بڕیارە بێت دەتوانن داوای وەرگرتنەوەی پارەکە بکەن”

عوسمان كه‌ریم، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئەو زانیارییەی بۆ +964 پشتڕاست کردەوە، ئاشکرای کرد کە بڕیارەکە لە مانگی رابردوو دراوە.

زیاتر وتی “نزیكه‌ى 20 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ لەو بڕیاره ‌ سوودمه‌ند ده‌بن”.

پێش ئەو بڕیارە، هەر پێشمەرگەیەک بۆ مەبەستی خانەنشینی‌ خزمه‌تى ساڵانی پێشمەرگایەتی پێش راپەڕینی بهێنابووایەوە، ئەوا پارەی لێوەردەگیردرا.

جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێ، ئەوانەی پێشتریش پارەیان داوە بەپێی ئەو بڕیارە بێت دەتوانن داوای وەرگرتنەوەی پارەکە بکەن.