لە زاخۆ

بەم رۆژی جەژنە دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و چوار کەس برینداربوون

شۆڕش قادری

بەم رۆژی جەژنە لە زاخۆ دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و چوار کەس برینداربوون، ئۆتۆمبێلەکانیش زیانی زۆریان پێگەیشتووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ چەند وێنەیەکی رووداوەکەی داناوە و نووسیویەتی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 27.5.2026  لە ترافیک لایتی زاخۆ بارهەڵگرێکی بچووک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا RAV4 بە رەنگی سپی پێکیانداداوە و چوار کەس برینداربوون و زیانی ماددیش بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

هاتوچۆی زاخۆ ناسنامەی بریندارەکان و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی ئاشکرا نەکردووە و زانیاری زیاتری لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.