دوای مانگێک
عومەر فەقێ ئازاد کرا
964+
رێباز یونس – هەولێر
دوای مانگێک مانەوە لە زیندان، ئێوارە ئەمڕۆ چوارشەممە 18.11.2026 عومەر فەقێ ئازاد کرا.
مامۆستا مەحمود فەقێ، باوکی عومەر فەقێ بە 964ـی وت، “کورەکەم ئازاد کراوە و باری تەندروستیشی جێگیرە، ئێستا لای خۆمە و لە ماڵەوەیە”.
دەربارەی ئەوەی کە ئاخۆ بە کەفالەت ئازاد کراوە یان نا، باوکی عومەر فەقێ هیچ روونکردنەوەیەکی نەدا.
964 زانیویەتی هێشتا دادگاییکردنی عومەر فەقێ ماوە و ناوبراو تا رۆژی دادگاییەکەی، ئازاد کراوە.
عومهر فهقێ گهنجێكی ههولێره و سهرهتا وهك بانگخوازی ئایینی دهركهوت، دواتر رووی له كاری بازرگانی كرد و رۆژی 17.10.2026 لەلایەن پۆلیسی پارێزگاری هەولێرەوە، بەتۆمەتی هاندانی کەسێک بۆ تەقەکردن لە ماڵی هاوڵاتییەک، دەستگیر کرا.