هێزێکی عێراقی
نەخشەی هێزه چه‌كداره‌كان بڵاوكرایه‌وه
هێزه جۆراوجۆره‌كان له جورف سه‌خڕ دابه‌ش ده‌كرێنه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 18.11.2026 نووسراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا رێنمایی داوه بە دووبارە بڵاوەپێکردنەوەی یەکەکانی سوپا، پۆلیس و حەشدی شەعبی لە جورف سه‌خڕ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز ، پێشنیازێکی پێشکەش کردووه بۆ ئەوەی کەرتی جورف سه‌خر لەلایەن پێکهاتەکانی حەشدەوە بگیردرێتە دەست و بۆریی نەوتی کەرتەکەش لەلایەن پۆلیسی وزەوە بپارێزرێت.
لە بەڵگەنامەیەکدا کە لەلایەن فەریق روکن عەبدولئەمیر شەمەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتییەوە دەرچووە و ده‌ست 964 كه‌وتووه، تێیدا هاتووە: “بە پشتبەستن بە نووسراوە فەرمییەکانی ژمارە 1954 لە رێکەوتی 15/11/2026، و ژمارە 7842/26 لە رێکەوتی 16/11/2026، رەزامەندیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لەسەر پلانی بڵاوبوونەوە و دابەشکردنی کەرتە ئەمنییەکان لە جورف سه‌خڕ بەم شێوەیەی خوارەوە بەدەستهات:
وەزارەتی بەرگری: لیوای 38 لە فیرقەی 10 ئەرکی گرتنەدەستی ئەو کەرتە دەگرێتە ئەستۆ کە لە بازگه‌ی (یا حوسێن)ـەوە درێژ دەبێتەوە تا یەکتربڕی فازڵییە، هەتا سنووری جیاکەرەوە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار.
وەزارەتی ناوخۆ: لیوای 17ی پۆلیسی فیدراڵی ئەرکی گرتنەدەستی ناوەندی ناحیەی جورف سه‌خڕ دەگرێتە ئەستۆ، لە رووباری فوراتەوە لە رۆژهەڵات تا رێگای (موسەیەب – فازڵییە) لە رۆژئاوا.
دەستەی حەشدی شەعبی: هەردوو لیوای 72 و 79 ئەرکی گرتنەدەستی ئەو کەرتە دەگرنە ئەستۆ کە لە رێگای (موسەیەب – فازڵییە)ـەوە لە رۆژهەڵات درێژ دەبێتەوە تا سنووری جیاکەرەوە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا.
پۆلیسی وزە: راسپاردنی فەوجێکی پۆلیسی وزە بە ئەرکی دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی هێڵەکانی گواستنەوەی نەوت لە کەرتەکەدا.
بازگە ئەمنییەکان: کردنەوەی بازگەیەکی سەر بە پۆلیسی بابل لە یەکتربڕی فازڵییە بەرەو قەزای موسەیەب، هەروەها بازگەیەکی دیکەی سەر بە پۆلیسی ئەنبار بەرەو قەزای عامرییەی فەلووجە.
دووبارە کردنەوەی رێگاکان: دەستپێکردن بە دووبارە کردنەوەی رێگای (موسەیەب – بەهبەهانی – یەکتربڕی فازڵییە – عامرییەی فەلووجە) بە رووی هاتوچۆدا.
هێزەکانی یەدەگ: فەوجی دژەتیرۆر کە لە سەربازگەی حامییە جێگیرە، وەک هێزی یەدەگی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە کەرتەکەدا دەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر حاڵەتێکی لەناکاو.”
ئه‌م پێشهاته له كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكه هێزه جۆراوجۆره‌كانی حكومه‌تی عێراق هه‌وڵی ده‌دا بچێته ناو ناوچه‌ی جورف سه‌خڕ، به‌ڵام رێگه‌یان پێنه‌درا، دواتر به نێوه‌ندگیریی ئێران، هه‌روه‌ك له میدیاكان باس كرا، رێككه‌وتنێك كراوه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ حزبوڵای عێراقی دروست نه‌بێت، كه ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌ی جورف سهخڕدا گرتووه و ئه‌مڕۆش به‌پێی ئه‌و نووسراوه، دووباره هێزه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دا دابه‌ش ده‌كرێنه‌وه و رۆڵی تازه‌یان پێده‌درێت.