لە ئیمڕاڵی تۆمار کراوە
وێنەیەکی نوێی ئۆجالان بڵاوکرایەوە؛ کێشی دابەزیوە
ئەحمەد مستەفا
نوێترین وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە کاتی سەردانی خانەوادەکەیدا بۆ زیندانی ئیمراڵی گیراوە بڵاوکرایەوە، وا دەردەکەوێ بەراورد بە وێنەیەکی پێشتری ئۆجالان کێشی لەشی کەمی کردووە.
تەمەنی عەبدوڵا ئۆجالان ئێستا 78 ساڵە.
ئەمڕۆ 18.11.2026، عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە رۆحا، لە رێگەی لاپەڕە فەرمییەکانی خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، نوێترین وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان-ی بڵاوکردەوە.
وێنەکە لە کاتی دوا دیداری خانەوادەکەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا لە زیندانی ئیمراڵی گیراوە و بە شێوەیەکی نوێ بڵاوکراوەتەوە.
پێشتر، وێنەیەکی عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندان لە رۆژی 9.6.2025 بڵاوکرایەوە، کە وادەردەکەوت کێشی لەشی زۆرە، بەڵام وێنە تازەکەی دەردەکەوێ کێشی لەشی کەمی کردووە.
وێنەکەی پێشتری عەبدوڵا ئۆجالان