پێشتر فه‌رمانده‌ بوو له‌ حه‌شدی شه‌عبی

پیاوێكی ئایینی به‌ 21 كیسه‌ كریستاڵه‌وه‌ گیرا

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، هێزێکی نه‌هێشتنی ماددەی هۆشبەر، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا کە لەناو کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ڕیحانە لە قەزای ره‌سافەی بەغدا ئەنجامدرا، پیاوی ئایینی حامید ئەلجەزائیری لەگەڵ ئەندامێکی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و هاوڵاتییەکی مەدەنی دەستگیرکرد.

ئەو سەرچاوەیە روونیکردەوە، هێزەکە دەستیان بەسەر 21 کیسەدا گرتووە کە مادده‌ی هۆشبه‌ری کریستاڵی تێدابووە، جگە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری PMF و تفەنگێکی کڵاشینکۆف.

حامید ئەلجەزایری پێشتر وەک فەرماندەی لیوای 18ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌سه‌ڵاتدار بوو، به‌ڵام دواتر له‌ هێزه‌كه‌ ده‌ركرا و ئه‌مڕۆش ده‌سته‌ی حه‌شد رایگه‌یاند، جه‌زائیری هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وانه‌وه‌ نه‌ماوه‌ و چوار ساڵ پێش ئێستا له‌ ریزه‌كانیان ده‌ركراوه‌.