بۆچی باشە؟
200 کووڵ بۆکس بۆ نەخۆشانی هیمۆفیلیا لە سلێمانی دابینکرا
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ، چوارشەممە 18.11.2026، نوێنەرانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، کۆمەڵەی هیمۆفیلیای لقی سلێمانی و رێکخراوی ڕێباز فاون دەیشن، 200 کووڵ بۆکس بۆ نەخۆشانی هیمۆفیلیا دابین کرد.
هیوا ڕەحمان، نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمای، باسی لە گرنگی و بەردەوامی پشتیوانیی نەخۆشانی هیمۆفیلیا کردووەتەوە وە پێویستیان بە کوۆڵ بۆکس.
هەروەها ئاماژەی بە جێگیرکردنی مۆڵەتی خۆتەرخانکار بۆ دایک و باوکی نەخۆشانی هیمۆفیلیا لە ڕێنماییە پەیوەندیدارەکاندا کرد و داوای یەکخستنی هەوڵ و داواکارییەکانی ڕێکخراوەکان کرد بۆ پاراستنی مافەکانی ئەم چینە.
چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەم 200 کووڵ بۆکسە لەلایەن رێکخراوی رێباز فاون دەیشنەوە دابین کراون و کۆمەڵێک پێداویستیی پزیشکی گرنگیان تێدایە، کە بۆ یارمەتیدانی نەخۆشانی هیمۆفیلیا لە کاتی پێویستی و حاڵەتە لەناکاوەکاندا بەکاردێن.
کووڵ بۆکس (Cool Box) واتە سندووقی ساردکەرەوەی پزیشکیی، بۆ نەخۆشانی هیمۆفیلیا، بەکاردێت بۆ:
- پاراستنی دەرمان و ماددە پزیشکییە هەستیارەکان لە گەرما.
- هێشتنەوەی دەرمان لە پلەی گەرمای گونجاو لە کاتی گواستنەوە.
- پاراستنی کوالێتی و کاریگەریی دەرمانەکان.