یەکێک لە شەقامەکانى کۆیە - وێنە؛ ئەرشیف
لە رۆژی هەینییەوە بارانی بەلێزمەیە
لە کۆیە هەر سەرەمەنهۆڵێک گیرابوو شارەوانی ئاگادار بکەنەوە و حەقتان نەبێ
شۆڕش قادری
دانیشتووانی کۆیە، هەر سەرمەنهۆڵێکتان بینی گیرابوو، شارەوانی ئاگادار بکەنەوە و حەقی هیچتان نەبێ.
سەرۆکایەتی شارەوانی کۆیە لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیانی سنوورەکە دەڵێت، “لە وەرزی هاویندا کۆمەڵێک ئاوەڕۆ و مەنهۆڵمان پاککردووەتەوە، وەک ئاگاداریشن، کەشناسی رایگەیاندووە کە لە رۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی بارانی بەهێز روو لە کوردستان دەکات، بۆیە سبەی دوا رۆژە و هەر کەسێک سەرە مەنهۆلێک پێدەزانێ سەری بە کۆنکریت گیراوە، لە ماسنجەر ئاگادارمان بکاتەوە تا لایببەین”.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە رۆژانی بارانباریندا تیمەکانیان لە دەرەوە دەبن، بەڵام لە هەر شوێنێک سەرەمەنهۆڵێک بە نایلۆن یان شتێکی بچووک گیرابوو، هاوڵاتیان هاوکار بن و رایی بکەن تا ئەو کاتەی تیمەکان دەگەنە شوێنەکە و بەتەواوەتی خاوێنی دەکەنەوە.