چەند چارەخواز چوون؟

دوو کورسی بۆ سەنتەری ددانی گەرمیان دابینکرا

ئەحمەد مستەفا

سەنتەری ددانی کەلار بە دابینکردنی دوو کورسی نوێی ددان، هەنگاوێکی نوێ بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ناوچەکە هەڵدەگرێ.

ئەم کەرەستانە لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان دابین کراون و خراونەتە خزمەتی چارەخوازانی دەڤەرەکە.

لە بڵاوکراوەیەکدا تەندروستی گەرمیان ئەمڕۆ 18.11.2026 دەڵێ، سەنتەری ددانی کەلار لە ماوەی 10 مانگی رابردووی ئەمساڵدا پێشوازیی لە دە هەزار وو  10,413 چارەخواز کردووە و یەکێکە لە ناوەندەکانی خزمەتگوزاریی ددانی لە سنووری گەرمیان.

دکتۆر ئەرکان مەحمود، بەڕێوبەری سەنتەرەکە، ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرەڕای ئالەنگارییەکان، بە هەوڵی ستافی سەنتەرەکە توانیویانە بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.