فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە کاتی جوڵەدا- وێنە: تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان
هیچ بڕیارێک بۆ داخستنی نییە
ئاسمانی عێراق کراوەیە
کوردستان جەلال
فەریق سەعد مەعن، بەرپرسی شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە دیوانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی (72) کاتژمێر بڵاوبوونەتەوە.
دەشڵێت، “ئاسمانی عێراق کراوەیە و جووڵەی فڕۆکەوانی تێیدا بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و هیچ بڕیارێک بۆ داخستنی نییە”.
“ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لەم بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە ئێستا نییە و پێشترە، داوا لە هەموو لایەک دەکەم کە ورد و بەرپرسیار بن لە گواستنەوەی زانیارییەکاندا و پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن”، فەریق سەعد مەعن، وادەڵێت.