په‌یامی ناردووه‌

مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌زمیر ده‌كات

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕی ئێكس، پرسه‌ی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی توركیا و سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی پۆڵا له‌ شاری ئیزمیری توركیا.

مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ په‌یامه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

“زۆر خەمبارم بە لەدەستدانی دڵتەزێنی گیانی هاوڵاتییان لەو تەقینەوە وێرانکەرەی لە کارگەیەکی پۆڵا لە شاری ئیزمیری تورکیا روویدا، پرسە و سەرەخۆشیی دڵسۆزانەم ئاراستەی سەرۆک ئەردۆغان، گەلی تورکیا و بنەماڵەی قوربانیان دەکەم، هاوخەمی سەرجەم لێقەوماوانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنەم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم”.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 9.11.2026 تەقینەوەیەکی بەهێز لە کارگەی ئاسن و پۆڵای (HABAŞ) لە ناوچەی عەلیئاغای سەر بە پارێزگای ئیزمیر لە تورکیا روویدا، کە بەهۆیەوە 17 کرێکار گیانیان لەدەست دا و نزیكه‌ی 15 کرێکاری دیکەش بریندار بوون.