تیمەکانی بەرگری شارستانی فریای کەوتن
لە ئاکرێ ئۆتۆمبێلێک خەریکبوو ئاو بیبات
964+
شۆڕش قادری
لەناو رووباری گەلی زنتا لە ئاکرێ، ئۆتۆمبێلێک خەریکبوو ئاو بیبات، تیمەکانی بەرگری شارستانی فریای کەوتن و رزگاریان کرد.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاکرێ ڤیدیۆیەی ساتی رزگارکردنی ئۆتۆمبێلەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری گەلی زنتا ئۆتۆمبێلێک پەکی کەوتووە و مەترسی لەسەر بووە ئاو بیبات، تیمەکانیان بەهانایەوە چوون و بێ هیچ زیانێک رزگاریان کردووە.
هەر ئەمڕۆ کەشناسی کوردستان هۆشداری دابووە لەوەی کە ئەم شەپۆلە بارانەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە، لە سبەینێوە بەهێزتر دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو لە هەندێک شوێن هەیە.