بەشێکی سلێمانی بێ کارەبا رۆژی کردەوە
لە قسەی تۆم باراکەوە لەبارەی هەرێم تا شکستخواردنی هەوڵی دوورخستنەوەی وەزیری جەنگی ئەمریکا
964+
ژووری هەواڵ
لێرە هیچت لە دەست دەرناچێت، ئەوەی شەوی رابردوو روویداوە کورت و پوخت بۆت باس دەکەین:
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق و سوریا رایگەیاند، ئەمەریکا پشتیوانی لە هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و یەکگرتوو دەکات کە رەنگدانەوەی فرەچەشنیی ناوچەکە بێت
تۆم باراک: یەکگرتوویی هەمیشەیی تەنیا لەڕێگەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ خوارەوە، پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە ئیدارە خۆجێییەکان، بەهێزکردنی دامەزراوەکان و هاندان بۆ شەفافییەتەوە دێتە دی
شەوی رابردوو بەشێکی گەڕەکەکانی سلێمانی بەبێ کارەبا رۆژیان کردەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی خاوەن مۆلیدەکان لەگەڵ قایمقامیەتی سلێمانی رێککەتبوون بۆ دووبارە هەڵکردنەوەی مۆلیدەکان
جێگری سەرۆکی سەندیکای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ 964: لە سلێمانی 531 مۆلیدەی ئەهلی هەیە و هەوڵمانداوە لە 75%ـێ مۆلیدەکان بخینەوە کار
دانیشتوانی سلێمانی بۆ 964: بەشێک لە خاوەن مۆلیدەکان لەوێ نین، یان مۆلیدەیان لابردووە، یان دەڵێن با حکومەت گازمان بۆ دابین بکات
دوای چوار رۆژ لە دیارنەمانی، ئهحمهد عهلوانی، پهرلهمانتاری پێشووی عێراق له بهیرووتی پایتهختی لوبنان بە مردوویی دۆزرایهوه
تەرمەکەی لە شوقەیەکدا دۆزراوەتەوە، کە بەپێی راپۆرتە ئەمنییەکان خنکێندراوە
هاوڵاتییەکی باکوری کوردستان لەسەر رێگای ئیبراهیم خەلیل لە زاخۆ ئۆتۆمبێل لێیدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا
هاوڵاتییهكه ناوی فەخرەدین ئەحمەده و تەمەن 58 ساڵانە، خەڵکی شاری سلۆپیی باکووری كوردستانە و بە گەشت سەردانی زاخۆی کردبوو
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سکۆت بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا، لەدوای چەند هەڕەشەیەکی ئێرانییەکان لە ماڵەکەی خۆییەوە بۆ بنکەیەکی سەربازی گواستراوەتەوە
نیویۆرک تایمز: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، پلانی ئێرانییەکان دژی بەرپرسانی ئەمریکا گەیشتووەتە قۆناغێکی باڵا
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بانگهێشتکردن و دوورخستنەوەی پیت هێگست، وەزیری جەنگی ئەمریکا، شکستیهێنا
پڕۆژەکە، کە لەلایەن تۆماس ماسی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانە لە پارتی کۆمارییەکانەوە سەرکردایەتی دەکرا، تەنیا 204 دەنگی کۆکردەوە لەبەرامبەر 211 دەنگی ناڕازی
پێشنیازی بانگێشتکردن و دوورخستنەوەی پێت هێگست بۆ خراپ مامەڵەکردنی وەزیر لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئێران، یەمەن، ڤەنزوێلا و دەریای کاریبی دەگەڕێتەوە
هەر دوای دەنگدانەکە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی لە مانەوەی پیت هێگست دەربڕی و رەخنەی تووندی لە هەوڵی دیموکراتەکان گرت بۆ لەکارلادانی وەزیر
ترەمپ: سەرجەم کۆمارییەکان، جگە لە تۆماس ماسی کە دۆراوێکی گەورەیە، لە بەرژەوەندی پیت دەنگیاندا
ترەمپ: دەبێت دیموکراتەکان بوەستێندرێن، ئەوان بەردەوامن لە دەستدرێژیکردنە سەر ئەمریکا
وەزارەتی نەوتی ئێران رایگهیاند، ئاگر لە یەکێک لە سەکۆکانی کێڵگەی غازی پارسی باشووری ئێران کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک کۆنتڕۆڵکرا، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش دیار نییە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە