سکۆت بیسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا
هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا گواسترایه‌وه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، سکۆت بیسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دوای هەڕەشەکانی ئێران لە ماڵەکەی خۆیەوە گواستراوەتەوە بۆ بنکەیەکی سەربازی.
سەرچاوەکە دەڵێت، پیلانەکانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتووتر.
لای خۆیەوە بیسەنت پابەندبوونی خۆی بە هەڵمەتی توندکردنەوەی فشارەکان لەسەر ئابووری ئێران دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، کە هەڕەشەکانی تاران لە درێژەدان بە کارەکانی پاشگەزی ناکه‌نه‌وه.