"تووکی مریشکی پێوە بووە"

قایمقامیەتی رانیە 158 کارتۆن جگەری خراپبووی کۆگایەکی لەناوبرد

کاکەلاو عەبدوڵا

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە رایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر بڕی 158 کارتۆن جگەری کۆگایەکی ساردکەرەوە کە بەشێوەیەکی ناتەندروست پێچراونەتەوە و بڕیادراوە “تەلەف بکرێت”، خاوەنەکەشی رێکاری پێویستی بەرامبەر گیراوەتە بەر.

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە دەڵێت، لەناوبردنی ئەو 158 کارتۆن جگەرە بەهۆی بوونی “زراو و پاشەڕۆی تووکی مریشک”ـە، ئەمە جگە لەوەی جگەرەکان خاوبووبوونەوە و دووبارە بەشێوەیەکی ناتەندروست خرابوونە ساردکەرەوەوە.

ئەوەش هاتووە، لەدوای پشکنین دەرکەوتووە سەرجەم ئەو کارتۆن جگەرانە ناتەندروستن و رێکاری پێویست بەرامبەر سەرپێچیکار گیراوەتە بەر.