به‌بێ تیمی یه‌كێتی

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ‌ ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات.

سه‌رچاوه‌كه‌ نووسیویه‌تی، ئەمڕۆ چوارشەممە 11.11.2026 ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌كردووه‌، به‌ڵام پێده‌چێت تاوتوێی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بكرێت، كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌نجام درا و له‌ باره‌ی یاسای بودجه‌، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و پرسی هێرشی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر گفتوگۆ كرابوو.

هه‌فته‌ی رابردوو تیمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ حكومه‌ت كشانه‌وه، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ناكرێت به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكومه‌ت بكه‌ن.