زیانیان بەرکەوتووە
کاسبکارێکی بازاڕەکە: ئاوی هەموو بازاڕ دێتەوە تەیراوە
رێباز یونس – هەولێر
هەرچی ئاوی بازاڕەکانی ترە دێتەوە تەیراوە، مەجارییەکان بچووکە و بەرگەی شەپۆلی ئەو هەموو ئاوە ناگرێ، ئەمە قسەی کاسبکارێکی بازاڕی تەیراوەیە لە هەولێر، کە ئەمشەو بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوێکی زۆر خۆی و هاوپیشەکانی رسقەکەیان ژێرئاو کەوتبوو.
لەوێ سەوزە و میوە و چەندین پێویستی تری هاوڵاتییان دەفرۆشرێ.
لە هەولێر و لە هەندێک ناوچە بەهۆی شەپۆلی زۆری باران بارین کۆبوونەوەی ئاو روویداوە و هەندێک شوێن و ناوچە بووە بە لافاو، ئەوەی زیاتر لە سەرەتای شەپۆلەکە ئاوێکی زۆری تێدا کۆبوویەوەیە بازاڕی تەیراوە بوو.
کاسبکارێکی بازاڕەکە بە 964ی وت، زۆربەی رسقی خۆی و هاورێکانی ئاوی تێچووە یان ژێرئاوکەوتووە و زیانیان بەرکەوتووە، ئەو وتی، مەجارییەکان بچووکن داوامان کردووە چەندین جار چارەسەر بکرێ، بەڵام وەک خۆی ماوەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا