تۆنی تا 420 هەزار دینار

بنەتۆی گەنم بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت

توانا نەقی

لە ئەمڕۆوە وەزارەتی کشتوکاڵ دەست دەکات بە دابەشکردنی بنتۆی گەنم بەسەر جوتیاراندا و بە پێی جۆرەکشی نرخەکەی دەگۆڕێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە و رێنمایی کشتوکاڵی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بنەتۆی گەنمی تۆمارکراو و باوەڕپێکراو بەسەر جوتیاران.

ئاماژەبەوەشکراوە، بنەتۆکە بە نرخی پاڵپشتیکراوە بە جۆرێک 400 هەزار دینار بۆ بنەتۆی گەنم لە پلەی باوەرپێکراو و 420 هەزار دینار بۆ پلەی تۆمارکراو بۆ هەرتۆنێک.

وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەی رونکردووتەوە، شایانی باسە تێچووی بەرھەمھێنانی یەک تۆن لە بنەتۆی گەنم 815 هەزار دینار لەسەر حکومەت کەوتووە، بۆ ئەم ساڵ وەزارەت بڕی 12 ھەزار تۆن بنەتۆی گەنم دابەش دەکات بەسەر جوتیاران و بەرھەمھێنەرانی بنەتۆ.