لە کەرکوک
ئەو گەنجەی داوای خۆپیشاندانی دەکرد دەستگیرکرا
کاروان ساڵحی – کەرکوک
محەمەد نیزام کوڕە شەهیدە هەینی رابردوو خۆپیشاندانێکی لە فلکەی بەردەم پارێزگای کۆن رێکخست ژمارەیەک گەنج و بەتەمەن و ژنی هێنایە سەرشەقام بۆ داواکاری مافەکانی خۆیان و بڕیار بوو سبەینێ هەینی جارێکی دیکە خۆپیشاندان بکەن بەڵام ئەمڕۆ دەستگیر کرا.
ئەحمەد کەریم خاڵی محەمەد بە 964ـی وت، خوشکەزاکەم پارێزەرە و نوسینگەی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرەی هەیە، چەند ئۆتۆمبێلێک تایبەت بە ئاسایشی نیشتیمانی هاتوونەتە بەر دەرگای ماڵیان لە گەڕەکی عەرەفە، داوایان لێ کردووە تاوەکو ئاسایشی نیشتیمانی لەگەڵیان بڕوات، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بڕیاری دەستگیرکردنی نەبووە.
وتیشی، “خوشکەزاکەم کوڕە شەهیدە هیچ قازانجێکی لەم خۆپیشاندانە نییە تەنها بۆ پاڵپشتی هاوڵاتیان و مافخوراوان ئەو کارەی کردووە.
محەمەد نیزام تەمەنی 30 ساڵە و خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە، باوکی ئەفسەر بووە لە ساڵی 2005 شەهید کراوە و بەهەتیوی گەورە بووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی