دادەدێ؛ ئەمجارەیان لە قەڵبەزەیە و بەدڵی قازخۆرەکانە
964+
ژووری هەواڵ
دادە لە قەڵبەزەی شارەزوورە کە بە قاز و شێلم بەناوبانگە، دانیشتووانەکەشی دەڵێن؛ گوندیش وەک شاری لێهاتووە و خزمایەتی و دۆستایەکی نەماوە.
دادەدێ، ئەو پرۆگرامەی لەناو سروشت و گوندە جوانەکانی کوردستانە و چاوان خەلیل پێشکەشی دەکات ئەمجارەیان لە گوندێکی جوانی سنووری گەڵاڵەیە و خەڵکەکەی دەدوێنێ و پرە لە قسە و بەسەرهاتی ژیانی رۆژانەی گوند و بەسەربردنی کاتەکانیان.
لەگەڵ دەنگی مریشک و کەڵەشێر بەیانی زوو چاوان گەیشتووە، لەگەڵ دایکێکی قسەخۆش و دنیادیدە گفتوگۆ دەکات و دەڵێت، خانمەکانمان دەتوانن هەموو ئەو کارانە بکەن کە پیاوەکان دەیکەن و ژیانی گوند جاران زۆر خۆشبوو بەردەوام پێکەوە بووین.
بینەری بەرنامەکە بن و کەیف خۆش بن.