نرخی کارەبای مۆلیدە دیاری کرا – وێنە؛ ئەرشیفی 964
سلێمانی
دیاریکردنی نرخی کارەبای موەلیدەکان بۆ مانگی 10؛ ئەمپێرێک بە 76 دینار
ئەحمەد مستەفا
نرخی کارەبای موەلیدەی دەرەوەی شار و ستییەکانی سلێمانی بۆ مانگی 10 دیاریکرا و بڕی پارەدان بەپێی جۆری خزمەتگوزاری و سەرچاوەی کارەبا جیاواز دەبێت.
بەپێی رێنماییەکە، نرخی کاتژمێرێک کارەبای موەلیدە بۆ هەر ئەمپێرێک 76 دینار دیاریکراوە.
بۆ ئەو موەلیدانەی بە شێوەی 24 کاتژمێری کار دەکەن، ئەم نرخە تایبەتە بە قەزا و ناحیەکان کە هێشتا کارەبای بەردەوامیان نییە و لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناکی موەلیدەکانیان کار دەکەن.
هەروەها، نرخی هەر کیلۆواتێک کارەبای موەلیدەی ستییەکانی ناوشار بۆ هەمان مانگ 502 دینار دیاریکراوە، لە هەمان کاتدا، بۆ ئەو ستییانەی تەنیا پشت بە موەلیدە دەبەستن و کارەبای نیشتمانییان نییە، نرخی هەر کیلۆواتێک 486 دینارە.