كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له گه‌رووی هورمز بۆردومان كرا
گه‌رووی هورمز
كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر بۆردومان كرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ده‌سته‌ی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا رایگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لەکاتی تێپەڕاندنی گەرووی هورمزدا بەهۆی مووشەکێکی نەناسراوەوە کرایه ئامانج.
لە ئاگادارییەکی هۆشداریدا، ده‌سته‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12.10.2026 رایگەیاند، راپۆرتێکی درەنگیان پێگەیشتووە، کە لەسەر بنەمای سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بووە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر لە کاتی تێپەڕبوونیدا بەناو گەرووی هورمزدا لەلایەن مووشەکێکی نەناسراوەوە لێیدراوە.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە کردووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە دەستپێکردووە.
ده‌سته‌ی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا داوای لە هەموو ئەو کەشتیانە کردووە، کە لە به رێڕەوی ئاوەکەدا تێدەپەڕن، وریایییەکی زۆر بگرنەبەر و دەستبەجێ هەر جوڵە یان چالاکییەکی گوماناوی لە ناوچەکەدا ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.