شەوی رابردوو چی روویدا؟
ترەمپ بشدۆڕێ لە قسەکردن ناکەوێ و واز لە ئێران ناهێنێ
هەژان هادی
لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە تا دواین لێدوانی ترەمپ لەسەر جەنگی ئێران و دۆڕانی پارتەکەی لە هەڵبژاردن، لە شەوی رابردووەوە چی روویداوە، هەمووی بە کورتی و پوختی ببینە:
📌 بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا، دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە بردنەوەی 245 کورسی، زۆرینەی ئەنجومەنەکەیان بەدەستهێناوە و لە بەرامبەریشدا و کۆمارییەکان 147 کورسییان بەدەستهێناوە
📌 بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا، دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیرانیش بە بەدەستهێنانی 54 کورسی زۆرینەی ئەنجومەنەکەن و لە بەرامبەردا کۆمارییەکان 44 کورسیان بەدەستهێناوە.
📌 دۆناڵد ترەمپ: دۆڕانمان لە هەڵبژاردن تا ئاستێکی زۆر پەیوەندی بە جەنگی ئێرانەوە هەیە.
📌 ترەمپ: دەتوانم لە زۆر بابەتدا لەگەڵ دیموکراتەکان کار بکەم.
📌 چەک شومەر سیناتۆری دیموکراتەکان: دەبێت جەنگی ئێران بوەستێت.
📌 ئەکسیۆس: لە کۆبوونەوە داخراوەکاندا، جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ناتەنیاهۆ بەوە تۆمەتبار کردووە کە لە هەموو خەمڵاندنەکانیدا سەبارەت بە ئێران هەڵە بووە.
📌 جەی دی ڤانس: بەهۆی جەنگی ئێرانەوە لە هەڵبژاردنەکان دۆڕاین.
📌 دۆناڵد ترەمپ هاوڕای قسەکەی جەی دی ڤانسی جێگریەتی و دەشڵێت: قسەکەی ڤانس تا رادەیەکی زۆر راستە چونکە جەنگەکە کەمێک نرخی بەنزینی بەرز کردەوە.
📌 ترەمپ: ئەگەر بگەڕێمەوە رابردوو هەمان کار دەکەمەوە چونکە جەنگ تاکە وەڵامە کە رێگری لە ئێران بکات لە ماوەی درێژخایەندا دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات.
📌 سوپای پاسداران: کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز بەر مین کەوتووە.
📌 سوپای پاسداران: دەستمان گرتووە بەسەر دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەجۆری لوکاس.
📌 رۆیتەرز: نرخی بەرملێک نەوتی خامی برێنت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بۆ 93.76 دۆلار.
📌 فۆکس نیوز: کۆشکی سپی بە جددی بیر لە بژاردەی دەستپێکردنی هێرشی سەربازی نوێ بۆ سەر ئێران دەکاتەوە.
📌 کۆشکی سپی: ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک نابێتە وڵاتێکی کۆمۆنیست و سەرۆک ترەمپیش پابەندە بە بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاران.