دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق
فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو
دەستپاکی: بەرپرسێک دەستی بەسەر سێ ملیار دیناردا گرتووە
ئەحمەد مستەفا
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی پێشووی بەشی ژمێریاری پارێزگای سەڵاحەدین دەرچووە، بە تۆمەتی دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی سێ ملیار دیناری عێراقی.
کە ئەو پارەیە بۆ دابینکردنی سووتەمەنی مۆلیدەکان تەرخان کرابوو.
بەپێی راگەیەندراوی دەزگاکە، لێکۆڵینەوە و پشکنینەکانی تیمی ئۆفیسی لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین ئاشکرایان کردووە کە تۆمەتبارەکە بڕی دوو ملیار و 975 ملیۆن دیناری لە لیژنەی کڕینی سووتەمەنی وەرگرتووە.
بە بانگەشەی ئەوەی پارێزگار مۆڵەتی پێداوە، بەڵام لە گەڕاندنەوەی پارەکە خۆی بواردووە، فەرمانی دەستگیرکردنەکە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدینە و بە پێی ماددەی 316ی یاسای سزادان دەرچووە.
لە لایەکی دیکەوە، دەزگاکە هەروەها هەدەرانی پارەی گشتی لە تەندروستی سەڵاحەدین تۆمار کردووە، بەهۆی دابینکردنی ئامێری پزیشکی، بەبێ پێویستی و بەبێ دامەزراندنیان.
ئامێرەکان بریتین لە پێنج کورسی راکێشانی خوێن، پێنج ئامێری هێڵکاری دڵ لەگەڵ چوار ئامێری تاقیگەەی، دەزگاکە رایگەیاندووە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.