خۆپیشاندانی بەرفراوان و توندوتیژی لە ئەوروپا و هەڕەشەکانی ناتانیاهۆ
964+
پەری ساڵح
کورت و پوخت ئەوەی لەم چەند کاتژمێرەی رابردوودا روویداوە و ئاگاداری نەبوون، لێرەوە بیخوێننەوە:
📌لە شەش وڵاتی ئەوروپا (فەرەنسا، ئیتاڵیا و بەلجیکا و ئیسپانیا و پرتوگال و ئەلبانیا) خۆپیشاندانی بەرفراوان سەریهەڵداوە و گرژی و ئاڵۆزی و تەنانەت لە هەندێ شوێن تاڵانیشی لێکەوتووەتەوە بەتایبەت دۆخی فەرەنسا زۆر تێکچووە.
📌ئیمانیۆل ماکرۆن، ئەوانەی تاڵانییان کرد و ئەوانەی هێرشییان کردەسەر دامەزراوە حکومییەکان پێویستە باجی تاوانەکانیان بدەن، نابێت هەرگیز خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز لەگەڵ تێکدەر و تاڵانچییدا تێکەڵ بکەین
📌وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا: دوو هەزار و 397 کەس دەستگیرکراون و 997 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە ئەنجامی توندوتیژییەکانی فەرەنسادا برینداربوون.
سەرۆکی فەرەنسا: دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆ رەت دەکاتەوە لە دوای ئەو خۆپیشاندان و توندوتیژییانەی لە چەند شارێکدا رووی دا.
📌وەزیری وزەی ئەمریکا بە فۆکس نیوزی رایگەیاند، ترەمپ رێگە نادات ئەو سەرۆکەی دوای ئەو دێت، رووبەڕووی ئێرانێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی ببێتەوە و ئەو پرسە بۆ جێگرەوەکەی جێناهێڵێت
📌عەباس عێراقچی: نەتانیاهۆ بەبێ گوێدانە لێکەوتەکان بۆ سەر ئیسرائیل و سەرۆکی ئەمریکا، هەوڵ دەدات ئەمریکا پەلکێشی ناو شەڕێکی نوێ بکات
📌میدیا ئیسرائیلییەکان: فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی نەمسا کە لە تەلئەبیبەوە بەرەو ڤیەنا بەڕێکەوتبوو، بەهۆی بوونی هەڕەشەی بۆمبەوە لە بولگاریا نیشتووتەوە
📌ناتانیاهۆ: دوای هەڵبژاردنەکان کار بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی دەکەین.
📌ناتانیاهۆ: لە سایەی سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغاندا پێشبینی گەڕانەوەی پەیوەندییە باشەکان لەگەڵ ئەنقەرە ناکەم و هیوادارم نەگاتە ئاستی بەریەککەوتنی راستەوخۆ لە نێوان ئیسرائیل و تورکیا.
📌ناتانیاهۆ جەخت دەکاتەوە لەسەر رەتکردنەوەی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربرخۆی فەڵەستینی تا ئەو کاتەی لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
📌ناتانیاهۆ : ئیسرائیل کار بۆ تێکشکاندنی هەمیشەیی رژێمی ئێران و لەناوچوونی حەماس و حز*بو*ڵڵا دەکات.
📌رۆیتەرز: کینیا تووشبوونێکی تری بە ڤایرۆسی “ئێبۆلا” پشتڕاستکردەوە، بەمەش ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 8 حاڵەت.
📌وەزارەتی بەرگریی رووسیا: هێرشمان کردە سەر دامەزراوە پیشەسازییە سەربازییەکان، شوێنەکانی هەڵگرتنی مووشەکی کرۆز و ناوەندەکانی داتا لە ئۆکرانیا.
📌رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە گەڕان بەدوای ڕێگەیەکدا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئۆکرانیا.
📌ئاژانسی بلومبێرگ لە زێلێنسکییەوە: ترەمب ئۆکرانیا ناچار دەکات کە خۆ بەدەستەوە بدات لە بەرامبەر رووسیادا.
📌ترەمب: رێوشوێنە چاوەڕواننەکراوەکانی ئەم دواییە بەرامبەر بە رووسیا ئامانج لێیان ئەوەیە کە لە دانوستانەکانی ئاشتیدا بمێنێتەوە.