مادە خۆراکییەکان لای بریکارێکی دابەشکردنی بەشە خۆراک - وێنە: 964
وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق:
“خه‌متان نه‌بێت خۆراک له رێگه‌ی دیكه‌وه هاورده ده‌كه‌ین”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ده‌ڵێت، به‌هۆی داخستنی گه‌رووی هورمزه‌وه، رێگه‌ی دیكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ دابینكردن و گواستنه‌وه‌ی خۆراک و له رێگه‌ی توركیا و ده‌روازه‌ی ره‌بیعه‌ی سوریا كه‌لوپه‌ل و خۆراك هاورده ده‌كرێن.
لەما موسەوی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18.10.2026 به میدیای فه‌رمیی عێراقی راگه‌یاندووه، رێگه‌ی دیكه‌ی جێگره‌وه پشتی پێده‌به‌سترێت بۆ دابینكردنی خۆراک، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامیی داخرانی گه‌رووی هورمزه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: گواستنه‌وه‌ی رێگه‌ی ده‌ریایی بۆ وشكانی خه‌رجیی زیاتر له‌سه‌ر عێراق ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها كاتێكی زیاتریشی پێویسته و ره‌نگه بگاته 90 رۆژ.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، به‌رده‌وامیی جه‌نگ و گۆڕانكاری له رێڕه‌وی ده‌ریایی بۆ وشكانی، خه‌رجییه‌كی زۆرتری له گواستنه‌وه و دڵنیایی و دابینكردنی سووته‌مه‌نی پێویسته، ئه‌مه‌ش ئاڵنگارییه‌كی زیاتره بۆ مسۆگه‌ركردنی خۆراک و گه‌یاندنی به ناوخۆی عێراق.