بۆ بیانییەکان

وەزارەتی ناوخۆ داشکاندنی 75% لە سزای بەسەرچوونی ڤیزا راگەیاند

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داشکاندنی 75% لە سزای دواکەوتنی ڤیزا و مۆڵەتی نیشتەجێبوونی بیانییەکان راگەیاند.

بەپێی راگەیاندنی وەزارەت، ئەم بڕیارە بە فەرمانی ژمارە (32557) لە 15ی تشرینی یەکەمی 2026 دەرچووە و ئەو بیانییانە دەگرێتەوە کە بە شێوەی فەرمی و بە ڤیزا هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە ڤیزاکانیان درێژ بکەنەوە، مۆڵەتی نیشتەجێبوون وەربگرن، یان مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان بەسەرچووە.

بەپێی بڕیارەکە، ئەو کەسانە دەتوانن تا 31ی کانوونی یەکەمی 2026 سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نیشتەجێبوون بکەن و تەنیا 25%ی کۆی گشتی سزای دواکەوتنەکە بدەن.

وەزارەت ئاماژەی بەوەش کردووە کە سزاکان بەپێی یێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2021 هەژمار دەکرێن. ئەم هەنگاوە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر بیانییەکان و ڕێکخستنی دۆخی یاسایی نیشتەجێبوونیانە.