هەواڵەکان؛
کەبابی جاران کەم بووە و فێڵی تێدا دەکرێ، نەوتی ماڵانیش دابەزی
ژووری هەواڵ
ئەوانەی کە کەباب خۆرن رەنگە زۆر جار گلەیی ئەوە بکەن کە کەبابی ئێستا تاموبۆکەی جارانی نەماوە، کەبابچیەکیش دەڵێت غەلوغەشی تایادا دەکرێت و کەبابی ساچ کەم ماوە ئێستا چونکە ئەنواع و ئەشکال شت دەکەنە ناو قیمەکەیەوە.
******
دلت زۆر زۆتر خۆش بێ هەر خەتەرە و زۆریش ناخۆش بێ هەر خەتەرە ئیتر ئەمە دڵە لەپڕ جەڵتەیەکی بۆ پەیدا دەبێت و وێڕانی دەکات. رۆژی 29ـی سێپتەمبەری هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی دڵە و پزیشکێکیش دەڵێت ساڵانە ملیۆنان کەس بە نەخۆشەکانی دڵ دەمرن و زۆر هۆکاری رۆژانەش دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ.
******
جەوەکە بەرەو سەرما دەڕوات و خەڵک پێویستی بە نەوتە بەڵام نەوت فرۆشەکان خۆیشیان دەڵێن پەلە مەکەن دادەبەزێت، لە دوو رۆژى رابردوودا، لە سۆران نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى ماڵان 40 هەزارى لێبووەتەوە و نەوتفرۆشێکیش دەڵێت: مەیکرن زیاتر دادەبەزێت، دوو رۆژ لەمەوبەر، نرخى بەرمیلێک نەوتى ماڵان گەیشتە 300 هەزار دینار، بەڵام ئەمڕۆ دابەزیوە بۆ 260 هەزار دینار.
******
پەیمانگاى برایت لە سلێمانى، بڕیاریدا لەمەودوا هەموو سێشەممەیەک بە جلوبەرگى کوردییەوە دەوام بکەن، مامۆستا و فێرخوازانیش ئازادن جلى کوردى هەر پارچەیەکى کوردستان بپۆشن.