كوردستان ترانزێتی مادده‌ی هۆشبه‌ره
“بیری توندڕه‌وی زیادی كردووه و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر كه‌می كردووه”
ئه‌مه‌ل ناجی -هه‌ڵه‌بجه
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم – سلێمانی، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانانی ئه‌م كاره، وته‌بێژی ده‌زگاكه‌ش ده‌ڵێت، هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌به‌ینه هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17.10.2026 دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی، هەڵمەتی نیشتمانی بۆ (بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر) و (هزری توندڕەوی و بەهێزکردنی کولتووری لێبوردەیی و پێکەوەژیان )ی لە هەڵەبجەوە راگەیاند، دواتر لە ناوچەکانی دیکەش بەردەوام دەبێت.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا کەسایەتی و مامۆستایانی ئاینی و خەڵکی شاره‌كه به‌شدار بوون، تێیدا ئاماره‌كانیش خرایه‌ڕوو.
کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگاكه بۆ 964 قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت، به‌پێی ئاماری نۆ مانگی رابردوو، بیری توندڕه‌وی زیادی كردووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌كارهێنه‌رانی مادەی هۆشبەر کەمیان کردووە و ئاسایش بازرگانانی ئه‌م كاره ده‌ستگیر ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كوردستان وه‌كو شوێنی گواستنه‌وه‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا