45 سانتیم ئاوی تیادایە
دابەزینی ئاوی خابور بۆنی کۆڕنیشەکەی ناخۆش کردووە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
چەند رۆژێکە بۆنێکی ناخۆش لە ئاوی کۆڕنیشی زاخۆ کە رووبار یخابورە ناخۆش بووە و هۆکارەکەشی بۆ کەمبوونەوەی ئاستی ئاوەکە دەگەڕێتەوە.
محەمەد یاسین بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی زاخۆ بۆ 964 وتی، هۆکاری ئەو بۆنە ناخۆشە بۆ کەمبوونەوەی زۆری ئاستی ئاوەکە دەگەڕێتەوە و ئێستا گەیشتووەتە 45 سانتیم هەرچەند پار ئەم وەختە هاتبووە 30 سانتیم مەتر.
وتیشی، ئێستا مەترسی لەسەر زیندەوەرانی ناو ئاوەکەش دروست بووە و پاریش چەندین ماسی مرداربوونەوە، چاوەڕێ دەکرێت تا ناوەڕاستی مانگی 10 ئەگەر ئاستی باران باش بێت ئەو کێشانە چارەسەر ببن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی