پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە

بارانبارین کۆتایی دێت و جەوەکە ئاسایی دەبێتەوە

شۆڕش قادری

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بارانبارین کۆتایی دێت و جەوەکە ئاسایی دەبێتەوە، دواتر پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 17.10.2026  ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند هەندێک کات و لە چەند شوێنێک بە پچڕپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

دوای نیوەڕۆ کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت.

سبەی یەکشەممەش جەوەکە ئاسایی دەبێت و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت،  لە هەندێک کات و شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرزتردەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 31 پلەی سیلیزی

پیرمام: 25 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی

دهۆک: 31 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی