هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ باش ده‌بێت

پاپای ڤاتیكان تووشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ڤاتیكان رایگه‌یاند، پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م تووشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌ و به‌شێك له‌ سییه‌كانیشی لێكراوه‌ته‌وه‌.

ڤاتیکان پشتڕاستیکردەوە کە پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە، پاپا لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیكان، تووشی شێرپەنجەی سییەکان بووە، پزیشکەکان لە نەشتەرگەرییەکدا به‌شێكی خوارەوەی سییەکانی راستیان دەرهێناوە کە دەستنیشانکردنی سەرەتایی نه‌خۆشییه‌كه‌ی پشتڕاستکردەوە.

لە راگه‌یاندراوێكی پزیشکیدا کە دوای ئەو نەشتەرگەرییە بڵاویکردەوە، ڤاتیکان رایگەیاندووە، “لە پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە کە پاپا لیۆی چواردەیەم تووشی شێرپەنجەی سییەکان بووە”.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، “پزیشکه‌كان لە نەشتەرگەرییەکدا به‌شێكی خوارەوەی سییەکانی ڕاستییان دەرهێناوە کە دەستنیشانکردنی سەرەتایی پشتڕاستکردەوە”.

ئه‌وه‌شیان باس كردووه‌، “پاپای 71 ساڵان، نزیکەی سێ کاتژمێر لە ژووری نەشتەرگەریدا ماوەتەوە، نەشتەرگەرییەکە خۆی نزیکەی 90 خولەکی خایاندووە؛ سەرکەوتوو بووە و هیچ ئاڵۆزییەکی نەبووە”.

پێشتر پاپا لیۆ بۆ نەشتەرگەرییەکە لە نەخۆشخانەی گێمێلی لە ڕۆما – کە دەکەوێتە نۆ کیلۆمەتر لە باکووری ڤاتیکان – خه‌وێندرابوو، هەرچەندە سروشتی دەستنیشانکردنەکە لەو کاتەدا ئاشکرا نەکرابوو.

ئاماژە بەوەش کراوە کە “پێشبینی دەکرێت ماوەی چاکبوونەوەی پاپا نزیکەی هەفتەیەک بخایەنێت و سەرجەم بەشدارییە گشتیەکانی تا 20.10.2026 هەڵوەشاونەتەوە”.