هەواڵەکان

نەوت هەڵبەز و دابەزیەتی و جنیش ناچێتە لەشی مرۆڤەوە


ژووری هەواڵ

لە بەردەکەڕ و داربەڕوولە کە قەراخی شارن، ئەمڕۆ چوار هەزار پارچە زەوی بەسەر ژمارەیەک فەرمانبەر لە سلێمانی دابەشکرا، بە قسەی وتەبێژی شارەوانی سلێمانی، دابەشکردنەکە بە شێوەی هەوایی بووە و ئەو زەوییانە موڵکی کشتوکاڵن دەبێ بکرێن بە نیشتەجێ بوون و داوا لە تاپۆ بکرێ بە ناوکردن دەستپێبکات.

هێشتا هاوین چەند رۆژێکی بەبەرەو ماوە، کەچی نەوت دەستی بە هەڵبەز و دابەز کردووە و لەم هەفتەیەدا نرخی یەک بەرمیل نەوت لە هەولێری پایتەخت تا 320 هەزار دینار رۆیشت.

هەنگوینی مەلیکە خواردنی فەقیر و هەژار نییە و لە کڕین نایەت، یەک کیلۆی بایی دەفتەر و نیوێکە و هەنگەوانێکی بە ئەزموونیش دەڵێ، دەوای دەردانە و بۆ منداڵبوونیش حەلی نییە.

نەخۆشییە دەروونیەکان زۆر، بەڵام هێشتا ئەو تەسەورە دروست نەبووە، کە پێویستە هەموو کەس یان ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکی دەروونی دەبن، بچن پشکنینی یان راوێژ بە پزیشکی پسۆر بکەن.