سلێمانی
داواکراوێک لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە دەستگیر کرا
964+
ژووری هه‌واڵ
هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر – سلێمانی بڵاویانكرده‌وه، توانیان كه‌سێك، كه به مادده‌ی 4ی تیرۆر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه، له ناوچەی باینجان ده‌ستگیر بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا، كه بۆ 964 نێردراوه، ده‌ڵێن، “تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (حکم ردام محمد الرفیعي) ناسراو بە (ابو الحکم) خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە و چەکداری ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی بووە لە فرقەی (ذات الصوار)ـی لیوای (عەبدوڵای کوڕی عومەر)، بەشداری چەندین کار و چالاکی تیرۆرستی و شەڕی دژ بە هێزە ئەمنییەکان کردووە، دوای ڕووخانی دەوڵەتی ئیسلامی هاتووەتە سنووری پارێزگای سلێمانی و لە ناوچەی باینجان نیشتەجێ بووە”.
هه‌روه‌ها هاتووه، “ناوبراو فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا بە ماددەی 4ـی تیرۆر، دەستبەجێ پاش دەستگیرکردنی ڕادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی”.